ژنانی کۆبانێ نانەواخانەی "نانی ژیان"یان کردەوە

12:38




ژنها

کۆبانێ - لە کانتۆنی کۆبانێ یەکەمین نانەواخانەی بە سەرپەرشتی ژنان کرایەوە، لە ڕۆژانە چوارهەزار و پێنج سەد دەستە نان لە ناو نانەواخانەکەدا دروست دەکرێن.

کۆردیناسیۆنی سەر لە نوێ بنیادنانەوەی کۆبانێ لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی سەر لەنوێ بنیادنانەوەی کۆبانێ، لە سالی پاردا نانەواخانەیەک بەناوی "نانی ژیان" لە گەڕەکی کانییا کوردان لە شاری کۆبانێ دروست کرا، بەڵام لەبەر نەبوونی هەندێک لە ئامێرەکان دروست کردنی نانەواخانی کە لە نیوەدا مایەوە. لە دوای ئەوەی کە ڕێکخراوی سویسری AVC ئامێرە سەرەکیەکانی دروستکردنی نانەوایان پەیدا کرد،دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی بە سارکردنی ئاهەنگێک نانەواخانەی"نانی ژیان"یان کردەوە.

لە ناو ئاهەنگەکەدا شەروان موسلم جێگری سەرۆکی کاروباری کۆمەڵایەتی کانتۆنی کۆبانێ،ئەندامی کۆردینسیۆنی سەرلەنوێ ئاواکردنی کۆبانێ،ئەندامانی کۆنگرەی ستار، فەرزاد دانیال نوێنەری ڕێکخراوی سویسریAVC و بەدەیان هاوڵاتی کۆبانێ ئامادە بوون.

فەرزاد دانیال لەسەر ناویAVC دەستخۆشی لە هاوڵاتیانی کۆبانێ کرد و وتیشی: کۆبانێ گرنگیەکی زۆری هەیە.

سەمیرە ئەحمەد ئەندامی کۆنگرەی ستار کردنەوەی نانەواخانەکەی لە هەموو هاوڵاتیانی کۆبانێ پیرۆزکرد و دەسنیشانی کرد کە بەڕێوەبردنی نانەواخانە لەلایەن ژنانەوە سەلماندنی هێزی ژنانە.

ڕۆژانە چوارسەد هەزار و پێنج سەد دەستەی نان دروست دەکرێ لە بەر ئەوەیش پێویستاین بە بیست تۆن ئارد هەیە، نانەواخانەکە لە لایەن کۆنگرەی ستارەوە بەڕێوە دەبرێت و ٣٢ خەباتکاری ژن لە ناویدا کاردەکەن.
(ش ب،ب چ)