ژنێکی کورد لە ئەڵمانیا کوژرا

11:59



ژنها

ناوەندی هەواڵ - لە شارۆچکەی رۆخدۆرف-ئەسەنهایمی سەربە هەرێمی راینلایند پلاتزی وڵاتی ئەڵمانیا، ژنێکی ٤٨ ساڵە بەناوی (ر)لە لایەن هاوژینە ٥٢ ساڵاکەی بەناوی (ش) وە کوژرا.

ناوەندی ژنانی ئوتمارا و ناوەندی ژنانی ڕووناهی-بێریڤان بە لێدوانێک کوشتنی ژنانیان شەرمەزار کرد و دەستنیشانیان کرد کە دەبێ ژنان بە خۆ بە رێکخستنکردن و خۆ پاراستن وەڵامە ئەقڵیەتی پیاوسالاری بدەنەوە.

ئاشکرا کرا کە تەرمی (ش) لەلایەن بنەماڵەکەی وەرگیراوەتەوە و لە گوندی چیچەک سەربە شاری (پازارجغ) لە باکوری کوردستان بە خاک سپێردراوە.
(ش ب)