شیرین، ئەو ژنەی بەدیل گیرابوو ئێستا شەرڤانی 'یەپەژە'یە

12:11




ژنها

ڕەقە - هەڵمەتی ئازادکردنی منبج کە بە ناوی"فەرماندار فەیسەڵ ئەبو لەیلا" لە ١ی حوزەیران دەستی پێکرد و لە ١٢ی ئاب کۆتایی پێهات. لە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵمەتەکەدا دەرفەتێک بۆ گەلان ڕەخسا کە لە دەستی داعش رزگاریان بێت و بەرەو ئازادی هەنگاو بنێن. ئەو هاوڵاتیانەی کە بە شێوەیەک خۆیان گەیانەدە شەرڤانانی ئازادی دڵخۆش دەبوون لە بەر ئەوەی دەیان زانی ئیتر سەردەمی تاریکی کۆتایی پێهات و لەو بارەیەشەوە دەستخۆشیان لە شەرڤانان دەکرد.

لە دوای ئەوەی کە منبج ڕزگار کرا، بە دەیان کچ و کوڕی منبج بەشداریان لە ڕیزەکانی قەسەدە کرد و یەپەگە/یەپەژە کرد. یەکێک لەوانەش شیرین منبج دانیشتووی گەڕەکی ئەسەدییەیە. لە دوای ئەوەی لە گەڕەکی ئەسەدییە لە منبج ڕزگار کرا شیرین منبج بڕیار دەدات کە بەشداری ڕیزەکانی تێکۆشان ببێت. شیرین منبج دەستنیشانی کرد کە لە کوێ شەڕ بۆ ئازادی هەبێت ئەو دەیەوێت کە لەوێ بێت.

دایکی شیرین بەڕەگەز کوردە و باوکی عەرەبە، لە سەر هۆکاری بەشدار بوونی بۆ ناو ڕیزەکانی یەپەژە دەڵێت "جاری یەکەمین بوو کە من دیتم هەندێک کەس بۆ ئازادی کەسانی تر شەڕدەکەن و گیانی خۆیان بەخت دەکەن. " شیرین دەڵێت: "ئەو هێزە هیوایەکی زۆر گەورەیە بۆ هەموو ژنان."

شیرین وتی: "کاتێک کە داعش تازە کەوتە ناو منبج سەرەتا روی ڕاستەقینەی خۆی شاردەوە و بەم شێوەیە دریژەی پێدا:" لە سەرەتادا بە نەرمی نزیکی خەڵک دەبووەوە، هەوڵی دەدا خەڵک بەرەولای خۆی ڕابکێشێت. کاتێکە بەتەواوی دەستی بەسەر شارەکەدا گرت زوڵم و زۆری لەسەر خەڵک بەڕێوە دەبرد. ژنانیان ڕەشپۆش کرد و ناچاریان کردن بە پۆشینی چارشێو و دەستەوانە."

شیرین منبج، لەناو ڕیزەکانی 'یەپەژە'دا بە چەکی دۆشکا ڕوو لە رەقە دەکات. شیرین لەو بارەشەوە دەڵێت:"ئێمە رەقە لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگار دەکەین و ژیانێکی ئازاد لە وێدا بونیاد دەنێین." شیرین دەستنیشانی دەکات زۆر دڵخۆشە بەوەی کە ئەو وەک ژنێک لەناو ئەو هەڵمەتەدا جێگەی خۆی دەگرێت.
(ب چ)