ژنانی کانتۆنی جزیرە بە ڕێپوانێکی جەماوەری هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیایان شەرمەزار کرد

12:31




ژنها
دربەسیە - ژنانی کانتۆنی جزیرە لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و گرتنی پەرلەمانتارانی کورد لە باکووری کوردستان خۆپشاندانێکی جەماوەریان پێکهێنا.

هەتا دەڕوات هێرش و زوڵم و زۆری دەوڵەتی تورکیا لە بەرامبەر تێکۆشانی گەلان لە ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان هەتا دەچێت زیاتر دەکات، لەم دوایانەشدا زۆرێک لە پەرلەمانتارە کوردەکان دەستبەسەر کران و لە بەرامبەر ئەم هێرشانەشدا هەتا دەڕوات دەنگی هاوڵاتیان بەرزتر دەبێت و چالاکی جۆراوجۆر پیکدەهێنن، یەکێک لەو چالاکیانەش خۆپشاندانی جەماوەری ژنانی کانتۆنی جزیرەیە. ژنانی شاری دربەسی،عاموود،سەری کانی و تل تەمر بە ئاەممانجی شەرمەزار کردنی دەسسبەسەر کردنی پەرلەمانتارانی کورد لە باکوری کوردستان ڕوویان لە شاری دربەسیە کرد و خۆپشاندانیکی جەماوەریان پێکهێنا.

ژنان لە بەردەم ناوەندی گەنجانی شۆڕەشگێڕ خۆپشاندانەکەیان دەستپێکرد تا وەکو مەیدانی شەهیدان لە شاری دربەسیە ڕێپێوانیان کرد. لە ناو چالاکییەکەشدا هەدیە یوسف هاوسەرۆکی سیستەمی فیدراڵی و دیموکراتیکی ڕۆژئاوای کوردستان قسەی کرد و وتی:" ئێمە سیاسەتی تورکیا کە بەرامبەر پەرلەمانتاران و پارت و دیموکراتی گەلان هەدەپە شەرمەزار و ڕسوا دەکەین. هەدەپە لە باکوری کوردستان نوێنەرایەتی گەلی کورد دەکات و دەوڵەتی تورکیا بە هێچ شێوەیەک ناتوانێ گەلی کورد و ژنانی کورد بیدەنگ بکات."

ئەڤین سوێد لەسەر ناوی کۆنگرەی ستار دواو و وتی:" دەوڵەتی تورکیا هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، و لە باکوری کوردستانیش هێرش دەکاتە سەر شارەوانی، ڕاگەیاندن،ڕاگەیاندنکار و پەرلەمانتاران. ئێمە وەکو ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان هیچ کاتێک هێزی ژنانی باکوری کوردستان لە بیر ناکەین و ئێمە هەمیشە پشتیوانی لە گەلی کورد لە باکوری کوردستان دەکەین."

چالاکییەکە بە دروشمی "ژن ژیان یازادی" کۆتایی پێهات.
(ب چ)