کەناڵەکانی 'نەورۆز تیڤی' و 'مەدنوچە' لە دادگای فەرەنسا بردیانەوە

12:33




ژنها

ناوەندی هەواڵ - هەردوو تەلەفیزیۆنی نەورۆز و مەد نوچە کەیسەکانیان لە دادگای پاریس بردەوە و دادگا بڕیاری بەردەوامی پەخشی ئەو دوو تەلەفیزیۆنەی دا.

ئەمڕۆ دادگای پاریس-ی وڵاتی فەرەنسا بڕیاری راگرتنی پەخشی هەردوو تەلەفیزیۆنی نەورۆز و مەد نوچەی لەسەر مانگی دەستکردی هۆتبیرد هەڵوەشاندەوە و لەبەرژەوەندی نەورز تیڤی و مەدنوچە بڕیاریدا.

کۆمپانیای یوتەلسات-ی فەرەنسی لەسەر داوای دەوڵەتی تورک لە ٣/١٠ ی ئەمساڵ پەخشی مەد نوچە و لە ١١/١٠ی پەخشی تەلەفیزیۆنی نەورۆزی لە سەر مانگی دەستکردی هۆتبیێرد راگرت.

تەلەفیزیۆنی نەورۆز لە ٤/١٠ پەخشی خۆی لەسەر مانگی دەستکردی نیلسات دەستپیکرد و لە ئەمڕۆوە دەتوانێت جارێکی تر بگەڕێتەوە سەر مانگی دەستکردی هۆتبێرد.
(ش ب)