ژنانی ئێزدی لە ئەرمەنستان پشتیوانی لە ئۆپراسیۆنەکەی 'یەژەشە' دەکەن

18:35





ژنها
ناوەندی هەواڵ - بە ئەم ئامانجی پشتیوانی دەربڕین لە هەڵمەتی ئازادکردنی ژنانی ئێزیدی لەلایەن یەکینەکانی ژنانی شەنگالەوە ئەنجومەنی ژنانی کورد لە ئەرمەنستان کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.

میدیا ڕێزان، سەرۆکی ئەنجومەن سڵاوی لە ئۆپراسیۆنی یەژەشە کرد و وتی:"پێویستە ئێمەش لێرەوە پیشتیوانی خۆمان دەردەبڕین، ژنان و کچانی شەنگال بە دڵ و بە گیان دەیانەوێت تۆڵەی شەهیدەکانیان بکەنەوە. وەکو ژنانی ئێزدی لە ئەرمەنستان ئێمەش لەگەڵیانداین.

هەروەها هەرکی کالاشیان، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی ئیزیدی لە ئەرمەنستان بەم شێوەیە دواو وتی:"کەس باوەڕی بەوە نەدەکرد کە ڕۆژێک کچان و ژنانی ئێزدی چەک هەڵگرن و ناموسی خۆیان بپارێزن، لە بەر ئەمەش من وەک ژنێکی ئێزدی زۆر بەمە سەربڵندم.

هەرکی کالاشیان، دەستنیشانی کرد: "کچان و کوڕانی ئێزدی ئەمڕۆ بە فکر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ شەڕ دەکەن، هەر بۆیە لێرەوە سڵاوی خۆم ئاڕاستەی ڕێبەر ئاپۆ و شەروانانی یەبەشە و یەژەشە و هەو شەروانانی ڕێگای ئازادی دەکەم.

دواتر بەشدار بوان هەریەکەو بۆچونی خۆیان هێنا سەر زمان و کۆبونەوەکە بە وتنەوەی دروشمی "بژی یەبەشە"،"بژی یەژەش" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی پێهات.
(ب چ)