هاوسەرۆکانی شارەوانی دەرسیم و سێرت دەستبەسەرکران

11:04




ژنها
ئامەد - لەدرێژەی کودەتای حکومەتی ئاکەپەدا بۆ سەر نوێنەرانی کورد لەباکوری کوردستاندا، لە ئۆپەراسیۆنێکدا پۆلیسی تورکیا پەلاماری ماڵی هاوسەرۆکانی دەرسیم و سێرت-یان داو دەستبەسەریانکردن.

کاتژمێر ٦ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر ماڵی، نوورهایا ئاڵتوون و محەمەد عەلی بول، هاوسەرۆکانی شارەوانی دەرسیم، دوای پشکنینی ماڵەکانیان، و هاوسەرۆکانیان دەستبەسەرکرد.

هەمانکات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت و دەستبەسەریان کردووە.

پاشان، پۆلیسی تورکیا هێرشیان کردوەتە سەر شارەوانی سێرت و ئۆپەراسیۆنی گەڕانیان لەناو شارەوانیەکە دەستپێکردووە.
(ش ب)