کەژەکە، یەکینەکانی ژنانی شەنگال تۆڵەی ژنانی ئێزیدی دەکەنەوە
11:06
ژنها
ناوەندی هەواڵ - کۆردیناسۆێنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان- که‌ژه‌که، سه‌باره‌ت به ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی ژنانی ئێزدی، لێدوانێکی ڕایگه‌یاند.
لە لێدوانەکەی کەژەکەدا ڕۆلی به‌رخۆدانی شه‌ڕڤانان و گه‌ریلاکانی یه‌ژاستار، شەڕڤانانی یه‌په‌ژە، و گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه‌ی بۆ ئازادکردنی شەنگالی بەرز نرخاند‌و داوای گەڕانەوەی ئەوانەشیکرد بە زۆر کۆچبەرکراون.
که‌ژه‌که، ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی ژنانی ئێزدی به کاروانی به‌ره‌و ئازادی ناوزەدکرد و ڕایگه‌یاند:"له خاکی ئێزدیخان و له ده‌روبه‌ری شه‌نگال، جارێکی دیکە ئۆپەراسیۆنی شۆرشگێری ده‌ستی پێکردووه، ئه‌و ئۆپەراسیۆنەش به پێشه‌نگایه‌تی یه‌ژه‌شه سەردەکەوێت، شەڕڤانانی یەژەشە و یەبەشە تۆڵەی ژنانی ئێزدی دەکەنەوە".
که‌ژه‌که به بیری هێنانیه‌وه، که له ی3 ئابی سالی 2014دا، فه‌رمانێکی دیکە به‌سه‌ر ئێزدێکان هات، به‌هه‌زاران ژنی ئێزدی به دیل گیران، سه‌دان هه‌زار ئێزدی ئاوارەبوون، به‌ڵام شه‌نگال به‌به‌رخۆدانی گه‌ریلاکانی په‌که‌که له ده‌ستی چەتە‌کانی داعش ڕزگار کرا.
کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (که‌ژه‌که) راشیگەیاندوە:"ئه‌وانه‌ی که به‌زۆر کۆچبه‌ر کراون ده‌بێت جارێکی دیکە بگه‌رێنەوە، ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی ژنانی ئێزدی، خاوه‌نداری کردنه له ناسنامه، کلتور، مێژوو، باوەڕی ئێزدیەکان، بۆیه ئه‌م ئۆپه‌راسۆێنه‌ی له په‌ڕه‌کانی مێژوودا ده‌نوسرێته‌وه، ئێمه بانگ له خەڵکی ئێزدخان و گه‌نجان و ژنان ده‌که‌ین، بۆ بەرگری لە خاک و کلتور و باوه‌ڕی خۆیان بگه‌رێنه‌وه سه‌ر خاکی شەنگال.
(ش ب)