"کاتی کۆتایی هاتنی ئەقڵیەتی داعشە"

23:10



ژنها
ڕەقە - ئەندامی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی هەڵمەتی تووڕەیی فورات دەستنیشانی کرد کە ئامانجیان تۆڵەسەندنەوەی ژنانی ئێزدی و هەموو ئەو ژنانەی کە لەبازاڕەکانی ڕەقە فرۆشران.

بە ئامانجی ڕزگار کردنی شاری ڕەقە و دەوروبەری ، هەروەها ڕزگار کردنی هاوڵاتیان لە ژێر دەستی زوڵمی چەتەکانی داعش، لە ٥ نۆڤەمبەر دا هێزەکانی سوریای دیموکراتی(قەسەدە) دەسستیان بە هەڵمەتی توڕەیی فورات کرد. لە ئەنجامی شەڕی ١٠ ڕۆژدا زۆرێک لە گوند و کێڵگە، بە هەزاران ژن، گەنج و منداڵ ڕزگار کراون.

جیهان شیخ ئەحمەد، ئەندامی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی هەڵمەتی تووڕەیی فورات، لە ڕەقە ڕایگەیاند: "وەک هێزی یەپەژە بەشداریمان کردوە لەو ئۆپراسیۆنەدا تا ئێستاش ئۆپراسیۆنەکە بەسەرکەوتووی ئاراستە دەکات، تا ئێستا داعش ڕووبەڕووی شکست و بنکەوتن بۆتەوە، داعش لە دەوروبەری ڕەقە دواین نەفەسی دەگرێت، ئەم ئۆپراسیۆنە کۆتایی بە ئەقڵیەتی داعش دێنێت."

جیهان سەرنجی ڕاکێشا سەر ئەو ژنانەی کە لە ژێر دەستی داعش دان، هەموو ئەو ژنانەی کە لە ژێر دەستی داعش دان لە ڕەقە دەفرۆشرێن و وتیشی: "ئامانجی سەرەکیمان لە بەشداری کردنی ئەو ئۆپراسیۆنەدا ڕزگارکردنی ژنانی ئێزیدی و هەموو ژنانە لە دەستی چەتەکانی داعش کە لە بازاڕەکانی ڕەقە مامەڵەی کۆیلەیەیان پێوە دەکرێت."

جیهان شێخ ئەحمەد دووپاتیشی کردەوە کە وەک هێزەکانی 'یەپەژە' لە هەر شوێنێک ئەکی خۆیان پێکدەهێنن و بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "ئێمە بۆ هەموو ژنانی جیهان تێدەکۆشین، لەو پێناوەشدا وەک یەپەژە دەبینە هێز بۆ سەرجەم ژنانی جیهان.
(ش ب)