"ڕزگارکردنی ژنێک، وەکو ڕزگارکردنی وڵاتێک واتا دارە"

10:49

ژنها

ڕەقا ـــ سەما ڕەقا کە یەکێک لە شەڕوانانی توڕەیی فراتە بەڵێنی ڕزگارکردنی ژنانی شەنگال و ڕەقای لە ژێر دەستی چەتەکانی داعش، دا.
سەما ڕەقا ژنێکی خەڵکی شاری ڕەقایەو ئێستا هاوشانی شەڕوانان لە هەڵمەتی توڕەیی فرات دا بەشدارە.

"ئێمە ژنان لە تاریکی داعش ڕزگار دەکەین"
سەما بە حەسرەتێکی مەزنی تۆڵە ساندنەوە وتی کۆتایی بە ستەمی داعش دێنین و پێداگرین کە ژنان لەو کەلتورە ڕەش و تاریکە ڕزگار بکەین. سەما بەم جۆرە درێژەی بە قسەکانی دا :"ئێمە تۆڵەی ئەو ژنانەی کەلە شەنگال فڕێندران و لە ڕەقا فرۆشران، دەستێنینەوەو هەموو ژنانی ڕەقا کە ماوی ٣ ساڵە خۆیان لەبەر تیرۆری چەتەکاندا ڕاگرتووە، ڕزگار دەکەین. لە بنەڕەتدا ئێمە بەرامبەر چەتەکان شەڕی ئەو زیهنیەتی پیاوسالاریە دەکەین کە ماوەی ٥ هەزار ساڵە کۆمەڵگای داگیر کردووەو لە سەدەی ٢١ دا کۆتایی بەو زیهینیەتی داگیرکاریە دێنین."

"ڕزگارکردنی هەر ژنێک وەکو ڕزگارکردنی وڵاتێک واتادارە"

سەما ڕەقا ڕزگارکردنی هەر ژنێک لەدەستی چەتەکانی داعش وەکو "ڕزگارکردنی وڵاتێک" پێناسە دەکات و بانگ لە ژنانی ڕەقا دەکات کە خۆیان ڕزگار بکەن و بەشداری ڕیزەکانی بەرخۆدان ببن.
لە کۆتاییدا سەما وتی ئێمە ڕەقا دەکەینە دۆزەخی چەتەکانی داعش.