چالاکیەکانی ڕێکخراوی ژنانی ئازاد بە بۆنەی ٢٥ ی نۆڤەمبەر

10:52

ژنها

ناوەندی هەواڵ - رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (رژاک) بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەر رۆژی جیهانی بەرەنگار بونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە ژێر دروشمی (بە رێکخستن و پاراستنی جەوهەری کۆتایی بە توندوتیژیەکانی سەر ژنان دینین) چەندین چالاکی لە سەرتاسەری شار و شارۆچەکەکانی باشوری کوردستان رێکدەخات و لە راگەیەندراوێکدا ئەو کات و شوێن وجۆری چالاکییەکان ئاشکرادەکات.

چالاکییەکان بەم شێوەیە دەبێت:

رەواندوز- سمینارێک لە کاتژمێر ٢ لە بەرواری ١٨/١١/٢٠١٦ بەڕێوەچوو.

شارەزوور و هەڵەبجە– لە ناوەندی هەڵەبجە لێدوانێکی راگەیاندنی دەدرێت لە کاتژمێر ٢ لە بەرواری ١٩ی ١١، هەروەها لە پێنجوێن سمینارێک لە کاتژمێر ٢ سازدەکرێت.

سنوری راپەرین- لە قەڵادزێ رێپێوان لە کاتژمێر ٢ لە ٢٠/١١/٢٠١٦ بەرێوە دەچێت، لە رانیە سمیناریک لە کتێبخانەی گشتی کاتژمێر ٢ سازدەکرێت لە ٢٦ی١١ی ٢٠١٦.

کەرکوک- سمینارێک لەناو شاری کەرکوک لە بەرواری ٢٢/١١/٢٠١٦ بەڕێوە دەچێت، هەروەها هەر لە شاری کەرکوک لە ١٥ خوێندنگەدا سمینار بە مەبەستی هۆشیارکردنەوە بەرێوەدەچێت.

گەرمیان- لە کەلار سمینارێک لە کاتژمێر ٢ لە بەرواری ٢٢-١١- ٢٠١٦سازدەکرێت.

دوبز- سمینار لە کاتژمێر ١٠ لە بەرواری ٢٠/١١/٢٠١٦ بەڕێوەدەچێت.

داقوق- سمینار لە بەرواری ٢٠ و ٢١ -١١-٢٠١٦ سازدەکرێت.

هەولێر – رێپێوانی گشتی لە ناو شاری هەولێر لە کاتژمێر ٣ لە بەرواری ٢٣/١١/٢٠١٦

سلێمانی- رێپێوانی گشتی لە کاتژمێر ٢ لە بەرواری ٢٥ /١١/ ٢٠١٦

دهۆک – لە چەند شوێنێکی ناو شار و سنوری دهۆک سمینار سازدەکرێت لە بەرواری ٢٥/١١/٢٠١٦ .

هەر لە راگەیەندراوەکەی رژکدا هاتووە:"رژاک وێڕای تەواوی ئەم چالاکییانە کە خۆسەر پێی هەڵدەستێت لە هەمان کاتدا بە هاوبەشی لە گەڵ رێکخراو شوێنی تر بەشداری ئەنجامدانی چەند پانێلێک لە شارەکاندا دەبێت".