بە دروشمی "بۆ تێکشکاندنی داگیرکاریی، خودبوون" ژنان دەڕژێنە شەقامەکان

12:51

ژنها

ناوەندی هەواڵ - تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا TJK-E لە راگەیەنراوێکدا ئەو چالاکیانە دەخاتەڕوو کە بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەرەوە ئەنجامیان دەدات و رادەگەیەنێت، بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەر رۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی سەر ژنان لە ٣٦ شوێن رێپێوان ئەنجام دەدرێت.

تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا TJK-E ئێوارەی ئەمڕۆ لە راگەیەنراوێکدا لەسەر ٢٥ی نۆڤەمبەر، رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، دەڵێت: لە ٢٥ نۆڤەمبەر هەڵمەتی "بۆ تێکشکاندنی داگیرکاریی، خودبوون" دەستپێدەکەین.

لە راگەیەنراوەکەدا تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا دەڵێت: ئێمەی ژن ئەو توندوتیژیە رەتدەکەینەوە کە داگیرکەران بە رێ و رێبازی جیاواز ئەنجامی دەدەن، لەبەرامبەر هەموو ئەو کاریگەریانەی کە داگیرکەران لە کەسایەتی، وشیاری، ئیرادە و جەستەمان دا دروستیان کردووە، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی سەر ژنان لە ٢٥ نۆڤەمبەر دەست بە هەڵمەتی " بۆ تێکشکاندنی داگیرکاری، خودبوون" دەست پێدەکەین.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات: هەڵمەتەکەمان درێژخایەن و بەکاریگەر و بە چالاکی، لە بوارەکانی دیبلۆماسی و کۆمەڵایەتی دا لەسەر بنەمای بونیادنانی ژیانێکی دیموکراتی و ئازاد بە ڕێ و رێبازی دەوڵەمەند لەسەر سیاسەتی بەڕێوەدەبەین.

بە پێی راگەیەنراوەکە: "وەک ژنانی کورد لەسەر بنەمای هەڵمەتی "بۆ تێکشکاندنی داگیرکاریی، خودبوون" لە ڕۆژی ٢٥ نۆڤەمبەر ٢٠١٦ بانگ لە هەموو ژنانی جیهان دەکەین کە بۆ ڕاوەستان لە بەرامبەر فاشیزمی تورک کە دەیەوێ ئەلمانیای هیتلەری ١٩٣٣ لە تورکیا دووبارە بکاتەوە، ڕاپەڕن و پشتگیریەکی بەهێز نیشان بدەن. با هەموو ژنان و بندەستان لە بەرامبەر سیستەمی باڵادەستی زاڵم، تێکۆشانیان یەکبخەن. ئەگەر لە هەرێمەکانی خۆمان دا پەرە بە ڕێنماییەکی گەردوونی و تێکۆشانێکی ڕێکخستنکراو بدەین، دەکرێ سیستەمی باوکسالار-سەرمایەدار کە بۆتە سیستەمێکی جیهانی، تێکبشکێنین".

تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا دەربارەی هەڵمەتی "بۆ تێکشکاندنی داگیرکاریی، خودبوون" لە ١٤ خاڵدا باسی لە چالاکی و شێوازی تێکۆشانی خۆی کردوە، بەم شێوەیە:

١- لەبەرامبەر کاریگەریەکانی سیستەمی داگیرکاری خەباتی وشیارکردنەوە بەڕێوەدەبرێت، بۆ ئەوەش قورسایی دەخەینە سەر ئەنجامدانی پانێل، سیمینار، گروپیکار و کۆبونەوەی ژنان.

٢- لەسەر بنەمای ڕێنمایی " لە دژی داگیرکاری با هیچ ژنێک بێ ڕێکخستن نەبێ" هەر ماڵێک، گەڕەکێک، کارگەیەک و کۆڵانێک زەمینەی خەباتە. بە ناسنامەی " ژنی ڕێکخستنکراو بناغەی کۆمەڵگەی ڕێکخستنکراوە" پەرە بە وشیاری دەدرێت و کار بۆ ڕێکخستنکردنی ژنان دەکرێت.

٣- بۆ ئەوەی لە مێشک، کەسایەتی، ڕۆح و هەست دا داگیرکاری بسڕرێتەوە، بە وشیاری و پارادایمی دیموکراتی، ئەکۆلۆژی و ئازادیخوازی، ئەنجومەن ، کۆمین و دەستپێشخەریەکانی ژنان دادەمەزرێنین و ئەوەشی هەیە فراوانیان دەکەین.

٤- لە دژی ڕاستی ئەو کۆمەڵگەیەی کە داگیرکاری لە ناخەوە پێ هەرس کراوە ، شیکردنەوەی قوڵ لەسەر ڕاستی تاک و کۆمەلگەیەکی ئازاد دەکرێت و بۆ گۆڕانکاری و وەرچەرخانی کۆمەلایەتی قورسایی دەخرێتە سەر کاروباری ئاکادیمیاکانی ژنان و خەباتی وشیارکردنەوە بەرێوەدەبرێت.

٥- بۆ تێپەڕاندنی کەلتوری داگیرکاری خەباتی هونەر و کەلتوری ئەلتەرناتیڤ بەڕێوەدەبرێت. لەسەر بناغەی ڕێنمایی هونەر لە پێناوی ژن و کۆمەڵگەدا، لە دژی هونەر و کەلتورێکی کە خزمەت بە گروپەکانی سەرمایە دەکات، چالاکی کەلتور و هونەری ئەلتەرناتیڤ کە بواری مەعنەوی کۆمەڵگە بەهێز دەکات، کۆمەڵگە بە بەها مەعنەوی و وشیاریەکانی دەگەیەنێتەوە یەک، پەرە بەکار وخەبات دەدرێت.

٦- لە دژی سیستەمی داگیرکاری کە ئابوری بۆ هەژار کردن و کۆیلەکردنی کۆمەڵگە بەکاردێنێت و دیلی دەکات، جڤاتی ئابوری ژنان دادەمەزرێت، لەو بوارەدا قورسایی دەخرێتە سەر خەباتێکی کە پەرە بە یەکگرتن و هاوپشتی ژنان دەدات و ڕەنجی ژن دەبینێت، ئەوەش لەسەر بنەمای ئابوری هەروەزی پێک دێت.

٧- لەسەر بنەمای ئەو ڕاستیەی " زمانی من وڵاتی من و ئایندەی منە" لە دژی توانەوە تێکۆشانێکی مەزن بەڕێوەدەبرێت. بۆ بەکارهێنانی زمانی دایک لە بواری نوسین، قسەکردن و بۆ ئەوەی زمانی دایک ببێتە زمانی ژیانی ڕۆژانە، لە دژی داگیرکاری کەلتوری تێکۆشانی "خودبوون" بە ڕەنگێکی چالاک بەڕێوەدەبرێت.

٨- داگیرکاری بە واتای بڵاوکردنەوە و بالادەستبوونی کەلتور، زمان و باوەڕییەکەیەتی. بۆ ئەوەی هەموو بیروباوەڕی، گەلان و زمانەکان ئازادانە گوزارە لە خۆیان بکەن و بەناسنامەی خۆیانەوە خۆیان بونیاد بنێن و ڕێکخستن بکەن، لە تێکۆشانی " خودبوون" دا یەکگرتوو و هاوبەشانە خۆیان ببیننەوە، بەرەی " لە دژی فاشیزم یەکگرن و بەرخودان بەرز بکەنەوە" بونیاد دەنێین.

٩- داگیرکاری لەسەر لەخۆنامۆکردنی مرۆڤ، دەیەوێ کەلتورەکەی خۆی زاڵ بکات، لە ناو بچوکترین خانەی سیستەم کە خێزانە، یەکینەی خۆی رێکخستن دەکات. بۆ ئەوەش هەڵمەتی "خودبوون"یش بە واتای خێزانێک کە تاکەکانی بە بەها دیموکراتیەکان دەگەنە یەک و دەستکردنە بە وشیاری ئازادی و یەکسانی لەو دەزگایەدا. بۆ تێپەڕاندنی دەسەڵاتداری و پلەداری، دەبێ لە خێزان دا و لە پەیوەندی هەردوولادا ناکۆکی " کۆیلە و سەردار " تێپەڕێنرێت، دەبێ هاوژیانیەکی ئازاد لە هەموو بوارەکانی ژیان دا ڕۆچێت و لە پێناوی ئەوەش خەبات بەڕێوەببرێت.

١٠- داگیرکاری توند و تیژییەکی چڕکراوەیە کە زیاتر بە ڕێی شەڕ بەڕێوەدەبرێت، لە پێناوی ئەوەش دا دەوڵەت بە دەزگاکراوە. لە تەوەری دەوڵەت دا، لە ئەرتەشەوە بگرە تا حقوق ، لە سیاسەت تا پەروەردە، تەندروستی و ئابوری داگیرکاری و تاڵان فراوان دەکرێت. بەهەڵمەتی "خودبوون" لە دژی سیستەمەکانی دەوڵەت-نەتەوە، پلەداری، دەسەڵاتداری و ڕەگەزگەرێتی کۆمەڵایەتی پەرە بە تێکۆشانێکی دیموکراتیانە دەدرێت کە کۆمەڵگەیەکی یەکسان، ئازاد و ئازادیخوازی ڕەگەزی بە بنەما دەگرێت.

١١- لە ئەوروپا تاکڕەوێتی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کۆمەڵگە هەڵدەوەشێنێت،مۆراڵ تێک دەدات، لە ژن و کۆمەڵگەدا بە گشتی ڕێ لەسەر خراپەکاری و بەرخۆری دەکاتەوە. بۆ ئەوەش بە "خودبوون" دەست بە لێگەڕینی کۆمەڵگەبوون دەکرێت، بەهێزی دەکات، بۆ ئەوەی کە لە هەموو زەمینەیەک دا ژن بگەنە یەک، دیالۆگ، دانوسان و هاوپشتی بە بنەما دەگرێت.

١٢- ژنانی ئەوروپی، ئەفریقی، ئاسیایی و رۆژهەڵاتی ناوین کە لە ئەوروپا دەژین لەگەل ژنانی کورد و میزپۆتامیا لە دژی فاشیزم لەسەر بنەمای پەرەدان بە بەرەی دیموکراسی و تێکۆشانی هاوبەش لەگەل زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی ژنان و کۆمەڵگەی مەدەنی، ژینگەپارێز، چەپ-سۆیالیست-فێمینیست و دژبەرانی سیستەمی سەرمایەداری دەگەینە یەک و لە دژی سیستەمی باوکسالاری پەرە بە سیستەمی دیموکراتی، ئەکۆلۆژی و ئازادیخوازی ژن دەدرێت.

١٣- جارێکی تر ئۆپەراسیۆنی ناحقوقی و ناڕەوای ناتۆ لە بەرامبەر بە رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار دەکەین و بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان کە داڕێژەری پارادایمی مۆدێنرنیتەی دیموکراتی، ئەکۆلۆژی و ئازادیخوازی ژنە تێکۆشان یەک لە ئامانجە سەرەکیەکانمانە.

١٤- بۆ تێکشکاندنی داگیرکاری، یەکخستنی هزر، گفتار و چالاکیمان کە ڕاستیەکی حەتمیە، بۆ ئەوەی لە هەموو دەڤەرێک دینامیزمێکی بەهێز بخولقێنین قورسایی دەخەینە سەر چالاکی و بۆ ئەوەی ئیرادە و وشیاری و ڕەنجمان تۆڕێکی ناڕەزایی دیموکراتیانە بونیاد دەنێین.

تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا TJK-E

لە چوارچێوەی بۆ تێکشکاندنی داگیرکاری بە دروشمی خودبوون دا، لەسەر بابەتی " لە دژی ڕەگەزگەرێتی-سێکسیزمی کۆمەڵایەتی لەسەر ژنۆلۆژی لە ٤٩ جێگە پانێل سازدەکرێت، لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەر رۆژی بەرەنگاربونەوەی توند و تیژی سەر ژنان لە ٣٦ ناوەند رێپێوان ئەنجام دەدرێت.

لەو شارانەی کە پانێل ئەنجام دەدرێت:

Swîsre: Lugano, Wintertur, Basel, Bern, Fribourg, St Gallen, Biel, Lozan
Fransa: Metz, Rennes, Parîs, Drancy, Mont La Jolie, Mulhouse, Strasbourg
Avusturya: Graz, Viyana, St Pölten, Wels, İnsbruck
Hollanda: Den Haag
Norwêç: Oslo
Swêd: Gevle
Almanya: Mainz, Saabrücken, Hanau, Gelsenkirchen, Darmstad, Dresden, Dortmund, Aachen, Hamburg, Erfurt, Mannhaim, Bochum, Essen, Giessen, Berlin, Kassel, Kiel, Düsseldorf, Köln, Leverkusen, Heilbron, Hagen, Atendorn, Bonn
ئەو شارانەی کە ڕێپێوان و کۆبونەوەی لێ ئەنجام دەدرێت :
Belçîka; Burksel
ڕێپێوانی ناوەندی بە بەشداری شارەکانی
Liege, Anvers û Bruksel
Ingilistan; London, Croydon û Newport.
Swêd; Gavleborg u Stockholm
Danîmarka; Kopenhagen
Fransa: Parîs u Marsîlya
Hollanda: Arnheim
Kanana: Montreal
Swîsre; Zûrîh, Navendî, bi beşdariya bajarên Bern, Basel û Zûrîhê.
Almanya: Li bajarên Dusseldorf, Pforsheim, Berlin, Dresden, Hannover, Oldenburg, Stutgart, Freiburg, Köln, Münih, Bremen, Ulm, Nürnberg, Saabrücken, Mannheim, Mainz, Kiel, Dortmund, Hamburg, Frankfurt û Hildesheim