ژنانی ئێزدی لە یەکەم ساڵڕۆژی گیانبەختکردنیدا، بێریڤان بیردێننەوە

14:10

ژنها

شەنگال – تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی- تاژێ، لە بەبۆنەی یەکەمین ساڵیادی گیانبەختکردنی دونیا سەعید حەسەن، ناسراو بە بێریڤان شەنگالی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی لە راگەیەندراوەکەیدا شەهید بێریڤان شەنگالی و هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی بەبیر هێنایەوە و رایگەیاند:"ئێمە هەموو شەهیدانی فەرمانەکە بەبیردەخەینەوە، کە دژی فەرمان بەرخۆدانیان کرد و شەهیدبوون".

تاژێ، رایگەیاند:"ئێمە دەڵێین شەهیدان پێشەنگی رێگای ئازادین، شەهیدان ئابڕو و بایەخی ژیانی ئێمەن، شەهید بێریڤانیش درێژەپێدەری رێگای حەقیقەت و باوەڕ بە هێزی کۆمەڵگایەکی ئەخلاقی بوو، بۆیە دەتوانین بڵێین شەهید بێریڤان لە رێگای ژن، ژیان ئازادی پێشەنگی ژنانی ئێزدی بوو، ئەو کاتەی ژنانی ئێزدی دەبوونە قوربانی فەرمان و بێ بەرگری مابوونەوە، بوو بە هێزی پشتگیری و بەرگری لە ژنانی ئێزدی".

تاژێ ئاماژەی بۆ ئەوەشداوە:"شەهید بێریڤان کچێکی گەنج بوو کە بڕیاری شۆڕشگێریدا، بەردەوام بۆ گەیشتن بە ژیانێکی ئازاد و یەکسان تێکۆشانی کرد، گرێدراوی خاک و ئایینی خۆی بوو، عاشقی کۆمەڵگایەکی ئازادبوو، بۆ تۆڵەسەندنەوەی ژنانی ئێزدی پێداگربوو، بۆ ئەمانەش بەردەوام دەیویست لەو بوارانەدا پێش بکەوێت و گەورەتر بێت".

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی راشیگەیاند:"شەهید بێریڤان ئاڵای بەرخۆدان و تێکۆشانی ئازادی بەرزکردەوە، شەهید بێریڤان درێژەپێدەری ریگای بێریڤانەکان، خانێکان و بنەڤشەکان بوو، خۆی گەیاندە زیلان و بێریتان، ئێمە وەکو تاژێ، بەبۆنەی یەکەمین ساڵیادی شەهیدبوونی شەهید بێریڤانەوە، سوێندەکەمان دووبارە دەکەینەوە، کە ببین بە درێژەپێدەری رێگای ئەو و هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی".

لەکۆتایی راگەیەندراوەکەی تاژێدا هاتووە:"لەسەر ئەم بنەمایانەش داوا لە هەموو کۆمەڵگا و ژنان دەکەین، کە ببن بە درێژەپێدەری تێکۆشان و بەرخۆدانی شەهید بێریڤان".

راگەیەندراوی تاژێ بە دروشمەکانی "شەهید نامرێت - بژی رۆحی بەرخۆدێر و تۆڵەسەندنەوەی فەرمان - بژی رێبەرئاپۆ"، کۆتاییهات.