فاتمە سلێمان ئەندامێکی بەڕێوبەری کۆنگرەی ستار گیانی بەختکرد

14:19

ژنها

فاتمە سلێمان، ئەندامی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی ستار، کە لە هێرشی سوپای تورکیادا برینداربووبوو، ئەمڕۆ شەهیدبوو.

پاش ١٠ رۆژ هەوڵدان بۆ رزگارکردنی فاتمە سلێمان، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەمڕۆ لەبەر ئەوەی برینەکانی قورس بوون، لە نەخۆشخانەی ئاڤرین گیانی لەدەستدا.

رۆژی ١٠ی ئەم مانگە هاوڵاتیانی عەفرین دژی هێرشی سوپای تورکیا لە گوندی شادی خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و سوپای تورکیاش ەدسترێژی گولـلەی لە خۆپیشاندەران کرد، لە ئەنجامدا، هەشت بەرخۆدێر، کە فاتمە سلێمان-یش یەک لەوان بوو برینداربوون.

فاتمە سلێمان لە خێزانێکی وڵاتپارێزی عەفرینە، پاش ئەوەی فیدان، روومەت و جاهید، خوشکەکانی لە نەوەدەکاندا لە باکوری کوردستان بەدەستی هێزەکانی سوپای تورکیا شەهید کرابوون، بۆخۆشی ئەمڕۆ لە تێکۆشانی رێگای ئازادیدا لە عەفرین گیانی بەخشی.