نامەیەک لە پەرلەمانتار 'جولیە وارد'ەوە بۆ لەیلا بیرلیک
13:14
ژنها
ئامەد- جولیە وارد، پەرلەمانتاری پارتی سۆسیالیستی بەریتانیا، نامەیەکی پشتگیری بۆ لەیلا بیرلیک پەرلەمانتاری گیراوی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) نارد. لە نامەکەدا هاتوە: "دەوڵەتی داگیرکەری ئاکەپە و ئەردۆغان لە ئێمەی ژنان ئەترسن چونکە ئێمە هێزێکی گەورەمان هەیە."
جولیە وارد، پەرلەمانتاری ئەوروپا و پارتی سۆسیالیستی بەریتانیا لە میانەی بەشداری لە کۆبوونەوەی ژنان کە لەلایەن پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (دەبەپە)وە سازکرابوو کرد و بۆ لەیلا بیرلیک پەرلەمانتاری گیراوی هەدەپە نامە یەکی نووسی، لەنامەکەدا هاتوە:
"بەڕێز لەیلا، من ئەم نامەیە بۆ تۆ و کۆنفرانسی ژنان لە ئامەد دەنێرم. وێنەکانی تۆ لەسەر دیوارەکان و ڕۆحت لەگەڵماندایە. ئێمە لە هەموو شوێنێکی ئەوروپا باسی زوڵم و زۆری دەوڵەتی ئاکەپە و ئەردۆغان دەکەین. منیش وەک تۆ لەلایەن خەڵکەوە بەشێوەیەکی دیموکراتیک هەڵبژێردراوم. منیش وەکو تۆ ژنێکم و هونەرمەندم. من لە پەڵەمانی ئەوروپا باسی تۆم کرد، من خوشکی تۆم. بە هیوای یەکتر بینینمان لە رۆژێکی ئازاد دا. ئاگاداری خۆت بە."