ژنانی منبج: دەبێت ژنان لە بەرامبەر هەر جۆرە توندوتیژیەک بەرخۆدانی بکەن

14:48

ژنها

منبج- ژنانی شاری منبج بە بۆنەی هاتنی ٢٥ی نۆڤەمبەر ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی سەر ژنان وتیان پێویستە ژنان لە دژی هەموو توندوتیژیێک تێکۆشان بکەن."

بەبۆنەی هاتنی ٢٥ی نۆڤەمبەر ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ژنانی منبج دەستنیشانیان کرد کە ئەوان بەتێکۆشان ئەتوانن لەدژی زهنیەتی پیاوسالاری ڕابوەستن.

ژنێک بەناوی خسون ڕەجەب وتی: ژنان لەلایەن دەسەڵاتداران هەمیشە ڕووبەڕووی توندوتیژی بووەتەوە. چەتەکانی داعش لەکاتی دەسەلاتیاندا ئەشەکەنجەی زۆریان لەبەرامبەر ژنان بەکارهێنا. بەڵام ژنان بەهیچ شێوەیەک سەریان بۆ دانەنەواندن. دەبێت لەهەمو شوێنێک ژنان خۆیان بەڕێخستن بکەن و تێکۆشانی خۆیان گەورەتر بکەن."

سۆزدار خەلیل هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەل لە شاری منبج دەستنیشانیکرد توندوتیژی جۆری زۆری هەیە و لەسەر ژنان بەڕێوەدەچێت و بەم شیوەیە بەردەوامی بە قسەکانی دا:" لە شەڕی سوریادا بەزۆری توندوتیژی لەسەر ژنان بەڕێوەچوو و بوون بە قوربانی. بۆنمونە کاتێک چەتەکانی داعش شاری منبج-یان داگیرکردبوو بە زۆر جلی ڕەشی دەکردە بەر ژنان بەم شێوەیەش لە هەموو مافەکانیان بێبەش کران.

سۆزدار هێنایە سەرزمان :" ئێستا لە تورکیا و باکوری کوردستان دەوڵەت زوڵم و زۆریەکی زۆر بەڕێوەدەبات. ژنان خاوەنی هەبوون، دەبێ هەمووان و بەتایبەتی دەوڵەتی تورکیا باش بزانن، و پێویستە ئێمە لە دژی ئەم توندوتیژیانە ڕابوەستین و ئاستەنگییەکان لەسەر رێگای خۆمان لاببەین. ژنی ئازاد کۆمەڵگای ئازاد و کۆمەڵگای ئازاد نەتەوەی دیمۆکرتیک دروست دەکات. لەم سیستەمەدا ژنان مافی بەڕێوە بردنی نیوەی کۆمەڵگایان هەیە.

لای خۆشیەوە عەبیر ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا کە ژنان بە درێژایی مێژوو ڕووبەڕووی توندوتیژی هاتوون و وتیشی: "گەر بمانەوێت کۆمەڵگایەک ئازاد ببێت، پێویستە بەر لە هەموو شتێک ژنان ئازاد ببن. لێرەوە بانگەوازی لە هەموو ژنان دەکەم کە بەرامبەر بە توندوتیژی بەرخۆدانی بە بنەما بگرن و لە پێناو ئاییندەیەکی گەش تێبکۆشن."