چالاکیەکانی ژنان بۆ ٢٥ی نۆڤەمبەر بەردەوامن
11:37
ژنها
کەلار - له شارۆچکه‌ی که‌لار، سیمینارێک به بۆنه‌ی 25ى نۆڤه‌مبه‌ر، رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان بەرێوەدەچێت.
له شارۆچکه‌ی که‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان، له کتێبخانه‌ی گشتی که‌لار سیمینارێکیان بۆ تارا حسێن، وته‌بێژی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگای کوردستان رێکخست. ژمارەیەکی زۆری ژنان بەشدای سمینارەکە بوون کە لەلایەن ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستانەوە سازکرابوو. سیمیناره‌که به خوله‌کێک وه‌ستان بۆ رێزگرتن لە گیانبەختکردوانی ئازادی ده‌ستى پێ‌کرد، دواتر له‌لایه‌ن مهاباد فایه‌ق ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری رژاک له گه‌رمیان، به‌یاننامه‌ی رێکخراوه‌که‌یان به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی توندوتیژی دژ به ژنان خوێندرایه‌وه.
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتبوو:" ئێستا له هه‌موو کاتێک زیاتر توندوتیژى باڵى کێشاوه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا، ژنان ڕۆژانه، سات به‌سات، له هه‌موو شوێنێکدا ڕووبه‌رووى توندوتیژى ده‌بنه‌وه".
دواتر تارا حسێن قسه‌ی کرد‌و وتی:" زهنیه‌تی ژنی ئازاد ده‌توانێت چاره‌سه‌ری پرسه‌کانی کۆمه‌ڵگا بکات، له ئێستادا زهنیه‌تی رادیکاڵی ئازادیخوازانه‌ی ژنان پێشه‌نگایه‌تی تێکۆشانی دیموکراتی ده‌کات، ئه‌مڕۆ ژنی کورد بووه به جێگای شانازی و متمانه‌ی جیهان، ئه‌مڕۆ خه‌ڵک سه‌رسامه به تێکۆشانی ژن".
وتیشی:" زۆرێکمان پێمان وایه ئه‌وه‌ی که له ئه‌وروپادا هه‌یه ئازادییه و به ژن دراوه، به‌ڵام له زۆر جێگادا له ئه‌وروپا ژن به‌بێ جل و به‌رگ نمایش ده‌کرێت، که ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و زهنییه‌ته‌یه که شه‌هید ئه‌کین وان، کچه کوردێکى باکورى کوردستان بوو، کاتێک که شه‌هید بوو، سه‌ربازانى تورکیا جه‌سته‌یان به رووتی له شه‌قامه‌کاندا راده‌کێشا".
ناوبرا ئه‌وه‌شی وت:" ئه‌گه‌ر ژنێک ئازاد بێت منداڵه‌کانیشی ئازاد ده‌بن، دواتر کۆمه‌ڵگاش ئازاد ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژنێک کۆیله‌بێت ناتوانێت نه‌وه‌یه‌کی ئازاد پێشکه‌ش به کۆمه‌ڵگا بکات، سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداریش ئه‌وه‌ى ده‌وێت، چوونکه سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌یه‌وێت هه‌ر خۆی بمێنێته‌وه، بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌ش کۆمه‌ڵگایه‌کی کۆیله پێویسته، کۆمه‌ڵگایه‌کی هۆشیار ئه‌و مۆدێله قبوڵ ناکات که دیکتاتۆر به‌ڕێوه‌ی ببات".