دکتۆر عالیە فەرەج: دەبێت ژنان خۆیان لە هەوڵی چارەسەری دابن

13:40

ژنها

سلێمانی – ئەمرۆ لە شاری سلێمانی سمینارێک بۆ ٢٥ ی نۆڤەمبەر بەڕێوەچوو.

سمینارەک لەلایەن یەکێتی ژنانی کوردستان و بە بەشداری رێکخراوەکانی ژنان بۆ دکتۆرە عالیە فەرەج مامۆستای زانکۆ سازکرا.

دکتۆرە عالیە لەبارەی سمینارەکەی وتی: "ئەم سمینارە وەک خوێندنەوەیەکی نوێیە بۆ جێندەر، جێندەر وەک دەروازەیەک لە پرۆسەی بە شت بوون، چونکە لە زۆر بوارەوە ئەوەندەی ژنان بە شت سەیر دەکرێن بە مرۆڤێکی کامڵ سەیرناکرێن. بۆیە دەکرێ بە خوێندەنەوەیەکی نوێ بۆ جێندەر ژنان لە کاڵا بوون ڕزگار بوون ڕزگار بکرێن."

ئاماژەی بەوەدا کە دەبێت ژنان خۆیان لەناو هەوڵدان دابن بۆ کردنەوەی دەروازەیەکی نوێی چارەسەری لە پرسەکانی خۆیاندا.

هەروەها دکتۆرە عالیە لە سمنیارەکەدا باسی لە بە شتکردنی ژن لە کەلتورە جیاوازەکاندا کرد وەک: دانانی ژن بەرامبەر بە خوێن لە ئاشتەوایی عاشایەریدا، گرێدان بە شەرفی خێزانەوە و فۆرمی ژن بە ژنی لە هاوسەرگیریدا. هەروەها سنوردارکردنی ژنان و کاردانەوە کۆمەڵایەتیەکان کرد.