یەکەم هەنگاوی کردنەوەی گوندی ژنان بە ناشتنی نەمام دەستی پێکرد

13:54

ژنها

دربەسیە ـــ ژنانی ڕۆژئاوا وەڵامێکی مێژووییان بە توندوتیژی دژی ژنان دایەوە، ئەو ژنانەی کە لە گوندی ژن 'ژنوار' دەستیان بە چاندنی دار کرد ئاشکرای دەکەن کە هەمیشە لەبەرامبەر زهنیەتی سەردەستی بەرخۆدان دەکەن.

لەنزیک شاری دربەسیەی کانتۆنی جزیرە ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان بەبۆنەی ٢٥ مژدار (ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان)، بە هاویشتنی هەنگاوێکی گرنگ و مێژوویی بە چاندنی درەخت گوندی ژنان بەناوی 'ژنوار' یان دامەزراند. گوندی ژنان 'ژنوار' یەکێکە لە پڕۆژەکانی کۆنگرەی ستار کە ڕێکخستنەکانی وەک ژنۆلۆژی و وەقفی ژنانی ئازاد بەیەکەوە بەڕێوەی دەبەن. بۆ یەکەمین خەباتی دامەزراندنی ژنوار، ژنان لە گوندەکە کۆبوونەوەو بە جۆشێکی زۆرەوە سڵاویان لەیەک کردو سەرەتاش لێدوانێکی هاوبەش خوێندرایەوە.

ڕومەت هەڤاڵ، ئەندامی ناوەندی ژنۆلۆژی لە لێدوانەکەدا دەستنیشانی کرد لە ٥٦مین ساڵوەگەڕی کوشتنی خوشکانی میرابەل دا هەموو کردەوە توندوتیژیەکانی کە هەزاران ساڵە لە دژی ژنان دەکرێت، شەرمەزار دەکەین و وتی :"زیهنیەتی ڕەگەزپەرستی پیاو بە ئەقڵیەتی ژنکوژی پەروەردە دەکرێت و گەورە دەبێت. ژیانی هەر ژنێک بەبێ زانینی ئیرادەی جەوهەری، بێ ڕێکخستن و بێ خۆپاراستن لە مەترسیدایە. ئەو ژنانەشی ئەگەرچی لە لایەنی فیزیکیەوە لە مەترسیشدا نەبن، ئەوا زمان، هەست، کەلتورو فیکری ئەو دەکوژرێت. ڕەنجەکانی دەدزرێت، کەواتە ڕاوەستان لەبەرامبەر توندوتیژی ڕێکخستن بوونی فراوان و خەبات کردن بە عەشقەوە پێویستە. ناوی ژنان لەگەڵ مردن بووە بەیەک. لەهەمبەر ئەو تێگەیشتن و کردەوانە؛ پێویستە پڕۆژە گەلێک بونیاد بنرێن کە بە ناوی ژنان لە مێژدوودا هاوسەنگ و بە هاوبەشی بن و سەر لەنوێ بە دیداری ژیان شاد ببینەوە تێکۆشانی پێویستە."

دوای لێدوانەکە بنەوش ساریا، ئەندامی ڕاگەیاندنی ژن لە رۆژئاوا لە بارەی پڕۆژەکە وتی: "بە ساڵانە پڕۆژەیەی بونیادنانی شاری ستار لە ڕۆژەڤی ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان دایە، کردنەوەی ئەو گوندەش سەرەتای هەنگاوێکی گرنگە بۆ ژیانی هاوبەش و کۆمینالی ژنان لە چوارچێوەی هێڵی ئازادی ژنان."

ناوبراو وتیشی: ئێمە وەک ژنان دەمانەوێت لە ژێر سێبەری ئەو دارانەدا بە دیداری ڕێبەری فەلسەفەی ئازادی ژن ڕێبەر ئاپۆ شادببینەوە.

هەروها دیمەن ئەڤین ئەندامی کۆمیتەی دامەزراندنی گوندی گوندوار، وتی: "سەرەتا دەمانەوێت ٣٠ خانو دروست بکەین، هەروەها دەزگاکانی وەک خوێندنگە، ناوەندی کەلتور و هونەر و ناوەندە خزمەتگوزاریەکان دروست بکەین."

دیمەن ئاماژەی بەوەشدا کە لە ماوەیەکی کورتدا ئەو پڕۆژەیە بە سەرکەوتووی تەواو دەکرێت.