باشاک دەمیرتاش: دۆخی تەندروستی دەمیرتاش جێگیرە
10:20
ژنها
ئەدەرنا: باشاک دەمیرتاش هاوژینی سەلاحەدین دەمیرتاش دوای سەردانی بۆ گرتوخانە ڕایگەیاند: دەمیرتاش وتویە کە ماوەیەکی درێژ بەو شێوەیە بەردەوام نابێت.
باشاک دەمیرتاش هاوژینی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان لە گرتوخانەی ئەدەرنا سەردانی دەمیرتاشی کرد و پاشان لێدوانێکی دایە ڕاگەیاندنەکان.
باشاک ئاماژەی بەوەدا کە ئەو چاوی بە دەمیرتاش کەوتوە و دۆخی تەندروستی جێگیربووە. هەروەها وتیشی: "هاوسەرۆک سڵاوی بۆ هەموو کەس و گەلان هەیە، ئەو لەوباوەڕەدایە کە ئەو دۆخە نایاساییە زیاتر بەردەوام نابێت. دەمیرتاش وتی؛ دەبێت هەموو کەس ئەوە باش بزانێت کە ماوەیەکی درێژ بەردەوام نابێت."