ژنانی گەنج بانگەوازی خۆ بەڕێکخستن لە ژنان دەکەن
10:23
ژنها
سلێمانی – ژنانی گه‌نج له باشور كوردستان ڕۆژی ٢٥ی نۆڤه‌مبه‌ر بیردێنه‌وه باس له و توندوتیژیانە دەکەن کە ژنانی گەنج ڕووبەڕووی دەبنەوە.
ئه‌و توندوتیژیەی له باشوری كوردستان له سه‌ر ژنان بەڕێوه‌ده‌چێت هەمەجۆرن، هەروەها بەهۆی قه‌یرانی دارایی و سیاسی ناوچەکە رۆژ بە ڕۆژ توندوتیژیەکان لە پەرەسەندن دان و ژنان ده‌بنه قوربانی زیاتر لە هەمووانیش ژنانی گەنجن.
لەو بارەیەوە ئاسرین هێژا باسی لە زیادبوونی توندوتیژیەکان کرد و بەو شێوەیە بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد: "سه‌رتا من وه‌كو كچێكی گه‌نجی كورد سڵاو ڕێزم هه‌یه بۆ هه‌موو ژنانەی لە ڕێگای ئازادی تێدەکۆشن و ئه‌و ژنانی و بوونەتە قوربانی پیاوسالاری بیردێنمه‌وه لێرەوه به هه‌موو ژنانی كورد ده‌ڵێم كه رامانی خۆمان ئازاد بكه‌ین، بۆ ئەوەی چیتر پیاوان نه‌مان چه‌وسێنه‌وه. ئیتر قبوڵناكەین کە پیاوان بمانچەوسێننەوە. به تایبه‌ت ئەو دەسەڵاتەی له باشوری كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له ڕووی فكری و سێكسی جه‌ستەیی و سیاسیەوە ڕۆژانە ژنان دەخاتە نێو هەموو ئەشکەنجەیەک، بەتایبەتیش كچان ڕووبەڕووی توندوتیژی زیاتر دەبنەوە، بۆ نمونە ڕێگریان لێدەکرێت کە بخوێنن و و لەماڵەوە بێنەدەر.
دیدە مورادی، کچێکیترە و بانگەوازی لە ژنان دەکات لە ڕۆژی ٢٥ی نۆڤەمبەر بڕژێنە سەر شەقام. هەروەها وتیشی: "سەرەتا سڵاو ده‌نێرم بۆ ژنە تێکۆشەرەکان، ئێمه وه‌كو ژنانی گه‌نج له 25 نۆڤه‌مبه‌ر ڕۆژی بەرەنگار بونەوە‌ی دژبه ژنان هیوادارین تەنها ڕۆژێك نەبێت بۆ ئەوەی تێ‌بکۆشین، بەڵکو هه‌موو ڕۆژێك بكەینه ڕۆژی ژنان هه‌وڵ و تێكۆشان بكەین، نه‌هێڵن چیتر توندوتیژی له سه‌ر ژنان بمێنێ داواكارین له هه‌موو ژنان له ڕۆژی 25 نۆڤه‌مبه‌ردا لە ماڵەکانیان بێنه ده‌ره‌وه و بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ده‌نگی خۆیان بخه‌نه پاڵ ده‌نگی ئه‌و ژنانەی كه له پێناو ئازادی دا تێدەکۆشن، چونکە ئێمەی ژنان تەنها بە ڕێکخستن دەتوانین سەرکەوین.