"پێویستە لە هەموو سالێک زیاتر ئەمساڵ ژنان هۆشیار بکرێنەوە"

11:19


ژنها

سلێمانی - لە چوارچێوەی هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە باشوری کوردستان ژنان لەناو چالاکی دان. گولیزار نەقشبەندی ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی ژنان لەو بارەیەوە وتی: " لەبەرنامەکانی ئەمساڵماندا ئەنجامدانی سمینارێک بوو لە سەر دوو بابەت کە لەلایەن بۆ هەریەک کتۆرە عالیە و مامۆستا نازەنین، هەروەها لە ٣٠ ئەم مانگەش چالاکی نەمام ناشتنمانمان هەیە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە ٢٥ی نۆڤەمبەری ئەم ساڵ لە ساڵانی ڕابردوو زۆر جیاوازترە، وتیشی: لە ئەنجامی ئەم ململانێ حزبیانە و ئەو قەیرانەی هاتۆتە ئاراوە، توندوتیژی لە سەر سەرجەم تاکەکانی کۆمەڵگا بەڕێوەدەچێت. هەربۆیە لەم ساڵدا پێویست بە تێکۆشانی زیاتر هەیە و ئێمەش لە هەوڵی ئەوەداین کە لە بە ڕێگەی کۆڕ و چالاکیەکان ژنان هۆشیار بکەینەوە.

گولیزار نەقشبەندی ئامادەی بەوەدا کە ئەوان وەک ژنان هۆکاری سەرجەم کێشەکان بۆ دەسەڵات دەگەڕێننەوە.

لای خۆشیەوە مونیرە محەمەد نوێنەری یەکێتی ژنان لەناو تۆڕی هاوبەشی ژنان وتی: لە بەردەوامی کارو چالاکیەکانمان بۆ حەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان دەستمان کردوە بە ئەنجامدانی سمینار بۆ ژنان. زنجیرە چالاکیەکان لەلایەن تۆڕی هاوبەشی ژنانەوە ئەنجام دەدرێن."

مونیرە وتیشی توندوتیژیەکان زیادیان کردوە ساڵ بە ساڵ مۆدێلەکانی توندوتیژی زیاتر دەبن، ئامار و داتاکان وەک خۆی ڕاناگەیەندرێن و ناگەن بە بەردەستمان بە تایبەتیش لەدەرەوەی شار و ناوچە دوورە دەستەکان."