کۆبوونەوەی ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پرسی ژن
13:27
ڕمێلان – ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان لە پێناو تاوتوێکردن و خستنەڕووی ڕێگەچارەی پرسەکانی ژنان کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەمە (٢٤-٢٢-٢٠١٦) له ناوه‌ندنی کەلتور و هونه‌ری "ئارام تیگران" شارۆچکەی ڕمێلانی كانتۆنی جزیرە کۆمەڵە خه‌باتی هاوبەشی ژنان بۆ 25ی نۆڤه‌مبه‌ر ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان بە کۆبوونەوەیەکی بەفراون دەستی پێ‌کرد.
كار‌و خه‌باتەکان به دەستپێشخەری ڕێکخراوی كۆنگره‌ی ستار و ئه‌ندامانی ده‌ستی بەڕێوه‌به‌رایه‌تی ژنان لە خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیدا لە ژێر دروشمی "توندوتیژی سەر ژنان كوشتنی به‌هاكانی كۆمه‌ڵگایه، پارێزگاری له ده‌سته‌كه‌وته‌كانمان ده‌كه‌ین" به به‌شداری 600 ئه‌ندامی ژنانی كانتۆنەکانی كوبانێ و عه‌فرین، جزیرە و شام، هه‌روەها شاری منبجی تازە ڕزگارکراو و گرێ سپی، ژنانی ئێزێدی، عەرب، سریانی، ئاشوری دەستی پێ‌کرد.
له سه‌رتا دا ئه‌ندامی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كار‌و خه‌باتی تەڤگەری دیموکراتی(ته‌ڤده‌م) حەنیفه حسێن وتەی کردنەوەی پێشکەش کرد.
حەنیفە سەرەتا سڵاوی گەرمی ئاراستەی تێكۆشه‌رانی ژن له به‌رەكانی جه‌نگ، یه‌په‌ژ و ئەنجومەنی سەربازی منبج کرد كه له به‌رامبه‌ر هێرشی ده‌وڵه‌تی توكیا خۆڕاگری ده‌كه‌ن. ناوبراو وتی: ژن بوون گوزارشت لە بەردەوام بوونی ژیان دەکات، کە بەردەوام بوونی کۆمەڵگایە، ژن بە یەکسانی خۆی دەتوانێت ئازادی بئافرێنێت. "
لە بەردەوامی کۆمەڵە کۆبوونەوە بەرفراوانەکەی ژناندا پەیامی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان(کەژەکە) و ڕێکخراوەکانی ژنان خوێندرانەوە.
پاشان دەستەیەکی بەڕێوەبردنی کاروخەباتەکان هەڵبژێردران و گفتوگۆ لە بارەی چۆنێتی پێشخستنی ستاتۆی ژن لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستی پێ‌کرد.
جێگەی ئاماژەیە ئەو خەباتەی ژنان لە پێناو بەدیهێنان و هەمیشەیی کردنی مافەکانی ژنانە لە ڕۆژئاوای کوردستان و لە چوارچێوەیە سیستەمی خۆبەڕێوەبەری و فیدرالی ڕۆژئاوای کوردستاندا.
کۆبوونەوەی بەرفراونی ژنان تا ئێستاش بەردەوامە.