سۆران، بەرامبەر زیادبوونی توندوتیژی سەر ژنان لێدوانێکیان ڕاگەیاند
10:20
سۆران - لە قەزای سۆران بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان ژنان لێدوانێکیان ڕاگەیاند.
ئێواره‌ى دوێنێ له‌قەزای سۆران گردبوونه‌وه‌یه‌ک له‌به‌رده‌م باره‌گای کۆمیته‌ی سۆرانی حزبی شیوعی به‌ڕێوه‌چوو، کوردستان ئه‌سعه‌د به‌رپرسی کۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی کوردستان به‌یاننامه‌یه‌کی خوێنده‌وه‌و له‌به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه‌بۆئه‌وه‌کرا له‌ده‌ڤه‌ری سۆران به‌هۆی قه‌یرانه‌کانه‌وه‌ده‌یان خێزان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌و توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنانیش به‌رده‌وامی هه‌یه.
له‌به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه‌بۆ ئه‌وه‌ش کراوه: مایه‌ی نیگه‌رانیمانه‌له‌ده‌ڤه‌ره‌که‌مان ده‌یان خێزان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌وخۆسوتاندن و کوشتنی ئافره‌تانیش به‌رده‌وامی هه‌یه، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردووش‌دا توندوتیژی خێزانی زیاتر بووه، ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه‌که‌مته‌رخه‌می زۆر له سزادانی تاوانباران به‌دی ده‌کرێت، ئێمه‌له‌لقی سۆرانی کۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی کوردستان هه‌موو جۆره‌توندوتیژیه‌کی خێزانی به‌پاساوی جۆراوجۆر ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه".
به‌یاننامه‌که‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی کوردستان ئاماژه‌بۆ ئه‌وه‌ش ده‌کات: "له‌م رۆژه‌دا داوا له‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا و لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌که‌ین هه‌وڵ و کۆششی دڵسۆزانه‌بخه‌نه‌گه‌ر بۆ پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ و به‌دیهێنانی یه‌کسانی له‌مافه‌مه‌ده‌نی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا، له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا رووی داواکاریمان ئاراسته‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌که‌ین، که‌پێویسته‌له‌به‌ر رۆشنایی رێکه‌وتننامه‌و جاڕنامه‌نێوده‌وڵه‌تیه‌کان کاری پێویست بکرێت بۆ پاراستنی ئافره‌تان و منداڵان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا".
له‌کۆتاییشدا کۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی کوردستان داوایان کرد: "په‌له‌بکرێت له‌رزگارکردنی کچ و ئافره‌تانی کوردی ئێزدی له‌ده‌ست تیرۆرستان و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌و دابینکردنی ژیانێکی سه‌قامگیر بۆیان، وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی کوردستان رۆڵی ئافره‌تانی کورد له‌شه‌ڕی دژى داعش به‌رز ده‌نرخێنین و خه‌باتی ئافره‌تان له‌هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان مایه‌ی خۆشحاڵیمانه، به‌تایبه‌ت تێکۆشانی ئافره‌تان له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش له‌رۆژئاوای کوردستان".