هەدیە یوسف: بەرامبەر هێرشەکان پێویستە بەرخۆدانێکی هەمەلایەنە ڕابەر بکرێت
11:23
ڕمێلان ـــ هەدیە یوسف هاوسەرۆکی ئەنجومەنی دامەزرێنەری سیستەمی فیدراڵی دیموکراتی ڕۆژئاواو باکوری سوریا سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر باکوری سوریاو شاری منبج دەستنیشانی کرد کە تورکیا پێداگرە لەسەر برەودان بە زیهنیەتی فاشیستی و راشیگەیاند، ئەوان وەکو گەل مافی پاراستنی ڕەوا بەکاردێنن.
هەدیە یوسف، ئاڵۆزیەکانی باکوری سوریا هەڵسەنگاند و ئاشکرای کرد کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لەباکوری سوریاو بەتایبەت شاری منبج پەسەند ناکرێت و وتی:"هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج بە پشتگیری هێزەکانی سوریای دیموکراتیک بەرخۆدانێکی مەزنیان بەرامبەر دڕندایەتی چەتەکانی داعش بەڕێوەبردو منبجیان ڕزگار کرد. قوربانی مەزن درا. بەڵام دەوڵەتی تورک پێداگرە لە برەودان بە زیهنیەتی فاشیزمی خۆیدا و بەناوی شەڕکردن لە دژی تیرۆردا پەلاماری هێزی پاراستنی منبج و هاوڵاتیان دەدات. چەتەکانی داعش لە منبج نین، ئامانجی ئەو پەلامارانە هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج و هاوڵاتیانە. ئەو هێرشانە لەدژی پێوانەکانی شەڕ و مرۆڤایەتیەو داگیرکردنی خاکی وڵاتێکی ترە. منبج ٣ ساڵ لەبن دەستی داگیرکاری چەتەکاندا بوو."
"ئەردۆغان دەیەوێ خەونی سوڵتانێتی عوسمانیەکان زیندوو بکاتەوە"
هەدیە دەستنیشانی کرد کە پەلامارەکان بۆسەر شاری منبج نەک تەنها خەڵکی شارەکە بەڵکو تەواوی گەل دەکاتە ئامانج و وەها بەردەوام بوو :"دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر جەرابلوس و داگیری کرد، بەرامبەر ئەم داگیرکاریە هەموو جیهان بێ دەنگ بوون بۆیە ئێستا ڕووی کردۆتە شاری منبج. پێویستە ئەمە پەسەند نەکرێت. بێ پسانەوە هێرش دەکاتە سەر باب و عەزازیش. ئەردۆغان دەیەوێ خەونی سوڵتانێتی عوسمانیەکان زیندوو بکاتەوە. پێویستە ئەوە باش بزانرێت کە ئەم هێرشانە ئیرادەی تەواوی گەلانی ناوچەکە دەکاتە ئامانج و بەرامبەر ئەو دەستدرێژیانەش جگە لەبەرخۆدان و تێکۆشان هیچ ڕێگایەکی تر نەماوەتەوە."
"بەسەدان هاوڵاتی دووچاری کۆچبەری بوونەتەوە"
هەدیە ئاماژەی بەوەشدا، دەبێت بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا تێکڕای کۆمەڵگای سوریا خاوەن هەڵوێست بێت و وتیشی: "دەبێت هێزەکانی کوالیسیۆنیش خاوەن هەوڵوێست بن، چونکە ئامانجی هێرشەکان ئەو خاکەمانە کە لەسەری دەژین و هاوڵاتیانی مەدەنین، بە هۆی هێرشەکانەوە ماڵ و خانوی هاوڵاتیان دەڕوخێن و بە هۆی هێرشەکانەوە تا ئێستا بەسەدان هاوڵاتی دووچاری کۆچبەری هاتوون."
"هەڵوێستێکی جدی لە ئارادانیە"
هەدیەیوسف،هاوسەرۆکیئەنجومەنیدامەزرێنەریسیستەمیفیدراڵیدیموکراتیڕۆژئاواوباکوریسوریاوتیشی: "تورکیا بە داگیرکردنی سوریا دەیەوێت تیرۆر لە هەموو جیهان بڵاوبکاتەوە، ئەردۆغان مەیدان بۆ هەموو جیهان دەخوێنێت، بەڵام هەڵوێستێکی جددی بەرامبەریدا لە ئارا نیە. من لێرەوە بانگەوازی لە گەلی کورد و رای گشتی و هێزە ناونەتەوەییەکان دەکەم هەڵوێست دەببڕن و بێدەنگ نەبن، چونکە ئیتر تورکیا هەم هێزێکی داگیرکەرە و هەمیش هاوکاری تیرۆر دەکات."