حەلەب، لقی دەستەی ژنانی سوریای ئازاد دامەزرا

10:32

ژنها

حەلەب – دەستەی ژنانی سوریای ئازاد لە گەڕەکی شێخ مەقسودی شاری حەلەب لقێکی خۆی دامەزراند.

ناوەندی لقەکە بە مەراسیمێک کرایەوە و تیایدا ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی کورد، عەرەب و سریانی بەشداریان کرد. لە مەراسیمەکەدا لەیلا خالید، رۆناهی، نەهلا بەنجوان ئەندامانی دەستەی ژنانی سوریای ئازاد بە هەرسێ زمان قسەیان کرد.

ژنان کردنەوەی ناوەندەکەیان لە یەکتری پیرۆز کرد و وەک هەنگاوێک بەرەو ئازادبوونیان بەناو کرد. هەروەها بانگەوازیان لە ژنانی شاری حەلەب کرد کە بەشداری بکەن لە دەستەی ژنانی سوریای ئازاد.