هاوسەرۆکانی شارەوانی نۆرشین دەستگیرکران
13:30
بەدلیس – بڕیاری دەستگیرکردنی هاوسەرۆکانی شارەوانی ناوچەی نۆرشین-ی سەر بە شاری بەدلیس-ی باکوری کوردستان لە بەردەوامی هێرشەکانی "ئاکەپە" بۆ سەر شارەوانیەکانیە کوردەکان درا.
لە ڕۆژی ٢٨ی مانگی ١٠ی ئەمساڵ سانیە ئاتا، هاوسەرۆکی شارەوانی نۆرشین دەستبەسەر کرابوو، ئەمڕۆ ناوبراو ڕووبەڕووی دادگا کرایەوە و دادگاش بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەکرد.
هەروەها ئەمرۆ لەچوارچێوەی پلانەکانی حکومەتی ئاکەپە بۆ سەر شارەوانیە کوردیەکان، هەر یەک لە حوسێن ئۆلان هاوسەرۆکی شاروانی بەدلیس و ناڤین داشدەمیر داگکیران، سانیە ئاتا و محەمەد ئەمین ئۆزکان هاوسەۆکانی شارەوانی نۆرشین و شەش سیاسەتمەداری تر سزای زیندانیانیان بۆ بڕایەوە.