لە منبج یەکەمین ناوەندی ژنان کرایەوە
15:22
منبج - له شاری منبج-ی تازە ئازاد کراودا هه‌ڵمه‌تێكی گرنگ له ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان ده‌ست پێكرا به‌و بۆنه‌وه ناوەندی ژنان به مه‌راسیمێكی شایسته كرایه‌وه.
منبج كه‌تا 15 ئه‌یلولی ئه‌مساڵ له ژێر ده‌ستی داعش دا بوو دوای 3 ساڵ له ده‌ستی چه‌ته‌تی داعش دا ڕزگار كرا لە زوڵم و زۆری داعش قوربانی یه‌كه‌م ژنان بوون. دوای ئازادبونیان ژنان دەستیان به‌كار و خه‌باتی گرنگ كرد،. دوێنێش بە ئاهەنگێکی خنجیلانە وەک وەڵامێک بۆ مانای ئەو ڕۆژە ناوەندی ژنان کرایەوە، له مه‌راسیمه‌كه دا ئەندامانی ژن لە خۆبه‌ڕێه‌وبه‌ری كانتۆنی كوبانی، ئه‌ندامی كۆنگره‌ی ستارو هه‌روها هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی منبج سۆزدار خه‌لیل ئاماده بوون.
مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ گیانبەختکردوانی ڕێگای ئازادی دەستی پێ‌کرد، پاشان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژنان نه‌سرین حه‌مۆ وتەیەکی پێشکەش کرد، نه‌سرین وتی ژنانی منبج بە قۆناغێکی مێژوویی‌دا تێپەڕ دەبن، ئێمه له شاری ڕزگار كراوی خۆمان له به‌رامبه‌ر ز‌هنیه‌تی پیاوان دا كه توندوتیژی دەسەپێنێت، دەبێت مافی خۆمان بپارێزین ئه‌مڕۆش به ڕه‌نج و تێكۆشانی شه‌هیدانه گه‌یشتوینه به‌و ئاسته.
دواتر فه‌له‌ك یوسف، ئه‌ندامی كۆنگری-ستار لە كانتۆنی كۆبانێ قسه‌ی كرد و سەرەتا كردنه‌وه‌ی ناوەندی ژنان له هه‌موو ژنانی منبج پیرۆز کرد، ناوبراو ئاماژەی بە گرنگی ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی سەر ژنان کرد، وتیشی: "به‌هۆی توتدوتیژی چه‌ته‌كانی داعش ئازاری زۆرمان چێشت. ئێستاش خۆشبەختانە كۆتایی به‌و ڕۆژه تاریكانه هات وەک ژنان ژیانێكی ئازاد و یه‌كه‌سان لەناو کۆمەڵگاکەماندا بنیاد دەنێین."
فاتمه شاهین، یه‌كێكی تر له ژنانی شاری منبجە و خۆشحاڵی خۆی بە بۆنەی کردنەوەی ناوەندی ژنان دەربڕی و وتی: "هیوادارم ناوەندی ژنان ببێته جێگەیه‌كی گرنگ بۆ ژنان كه تێدا كۆببینەوه." فاتمه هه‌روەها داوای له هه‌موو ژنان كرد له پێناو مافه‌كانیان تێ‌بکۆشن بۆئەوەی كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكرات بونیاد بنێن.
ناوه‌ندی ژنان به چه‌پڵه‌ڕێزان هەڵپەڕکێی ژنان کرایەوە.