سلێمانی، بەرێوەچوونی ئاهەنگێکی جەماوەری بۆ یادی دامەزراندنی پەکەکە
11:22
سلێمانی – بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە شاری سلێمانی ئاهەنگێکی جەماوەری ئەنجامدارا.
دوانیوه‌ڕۆى دوێنێ له هۆڵى ئوتێل سلێمانى پاڵاس له شارى سلێمانى، به به‌شدارى جه‌ماوه‌رێکى به‌رچاو له دۆستان و لایه‌نگرانى پارتى کرێکارانى کوردستان و لایه‌نه‌کانى تر‌ى کوردستان، ئاهه‌نگێک بۆ 38 هه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى پارتى کرێکارانى کوردستان سازکرا، که تێیدا چه‌ندین وتار و بروسکه‌ى پیرۆزبایى پێشکه‌شکرا و چه‌ند گروپێکى هونه‌ریش به گۆرانى و میوزیک به‌شدارى ئاهه‌نگه‌که بوون.
سه‌ره‌تاى ئاهه‌نگه‌که به ساتێک وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدان ده‌ستى پێ‌کرد و دواتر و پەیامی نوێنەرانی ڕێکخراو و پارتیەکان خوێندرایەوە.
دوای پێشەکەش کردنی بەرهەمی گروپەکانی مۆسیقا، ئاهەنگەکە بە گۆڤەند و هەڵپەڕکێ تا درەنگانی ئێوارە بەردەوامی هەبوو.