عایشە ئەفەندی: گەلی ڕۆژئاوا بە بڕیارە لە بەرخۆدان
14:14
کۆبانێ - عایشه ئه‌فه‌ندی رادەگەیەنێت: "دەوڵەتی تورکیا بە هێرشەکانی بۆ سەر رۆژئاوا و باکوری سوریا ناگات بە ئامانجەکانی، چونکە گه‌لی كورد بڕیاری سه‌ركه‌وتن و ئازادی داوه."
هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ڕۆژ به ڕۆژ له سه‌ر هه‌رێمه‌كانی ڕۆژئاوا- باكوری سوریا لە زیادبووندان، لە ئەنجامیشدا تا ئێستا ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی مەدەنی بوونەتە قوربانی، بەتایبەتیش لە هێرشەکان بۆ سەر هەرێمی ئەلشەهبای باشوری شاری حەلەب، هەروەها لەلایەکیترەوە هه‌ڵمه‌تی توڕه‌یی فوڕات بە هەموو دژواری خۆی بەردەوامە و ڕۆژ بە ڕۆژ لە بەرەو پێشچوون دایە.
هەریەک لە عایشه ئه‌فه‌ندی، هاوسه‌رۆكی ته‌ڤگه‌ری دیموكراتی (ته‌ڤه-ده‌م ) و سوعاد شێخۆ، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەل لە کانتۆنی کۆبانێ، دواین بارودۆخی ناوچەکەیان هەڵسەنگاند.
"ئامانجی هێرشەکان ئەو ناوچانەن کە خۆڕێوەبەریان لێ ڕاگەیاندراوە"
عایشه ئەفەندی لەو بارەیەوە ئاماژەی بەوەدا کە گەلی کورد بڕیاری سەرکەوتن تا ئازادی داوە و وتی: "وەک دەزانرێت ده‌وڵه‌تی توركیا ماوەیەکە دەستی کردەوە بە هێرش کردن بۆ سه‌ر هه‌رێمەکانی ئەلشاههبا، كانتۆنی عه‌فرین و شاری منبج. دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە هێرشەکانیدا هاوڵاتیان بە ئامانج دەگرن، بەڵام دەبێت ئەوە باش بزانرێت کە ناتوانن هیچ ئەنجامێک بەدەست بێنن، چونکە گەلانی ناوچە ئامادەن له به‌رامبه‌ر داگیركه‌ری خۆڕاگری بکەن تا كۆتایی."
ناوبراو جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت هێرشەکانی بەرەو ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەری و ئازاد چڕتر بکاتەوە.
عایشه ده‌ستنیشانی كرد کە هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیا له به‌رامبه‌ر هه‌رێمی ئەلشاههبا، شاری منبج و كانتۆنی عه‌فه‌رین ئه‌نجامی شکستخواردنی سیاسەت و دیپلۆماسیەکانیانە. وتیشی: "ده‌وڵه‌تی توركیا بانگهشەی ده‌كرد كه ڕووسیا و ئه‌مریكا پشتیوانی و یارمه‌تی هێزه‌كانی ڕۆژئاوا ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر پشتیوانیان بکردایە، ئەوا لە بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بێدەنگ نەدەبوون. گه‌لانی ڕۆژئاوا له به‌رامبه‌ری هێرشەکان بەرخۆدانیان هەڵبژاردوە و باوەڕیان هێناوە کە ئەردۆغان و حکومەتەکەی دواین ساتەکانی دەسەڵاتی خۆیان دەژین. چه‌ته‌كانی داعش هێز له هێرشەكانی توركیا دەگرن و هێرشی باكوری سوریا ده‌كه‌ن. ئێستاش تورکیا خوێندگایه‌كی بەناوی خۆیەوە لە شاری عەزاز کردۆتەوە، بەو شێوەیە ده‌یه‌وێت سیسته‌می خۆی بسەپێنێت، ده‌بێ گەلان بزانن کە ته‌نیا به شه‌رمه‌زار كردن نابێ، پێویستی بە بەرخۆدانی سەرتاسەری هەیە."
"بە خۆڕاگری سەرکەوتن بەدەست دێنین"
هەروەها سوعاد شێخۆ، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گەل لە كانتۆنی كوبانێ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای شه‌رمه‌زارو كرد وتی: "هێرشی تورکیا بۆ سەر شاری منبج پیشانی دەدات کە هێزەکانیان لەو پەڕی لاوازی دان، دوای ئەوەی هەڵمەتی توڕەیی فوڕات دەستی پێکردوە ئەوانیش هێرشەکانی خۆیان زیاتر کردوە. وەک دەزانین شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان لە سایەی بەرخۆدانی شەڕڤانان بە ئاستی ئەمرۆ گەشتوە، شەڕڤانان لە دژی هێرشەکانی چەتەکانی داعش و سوپای تورکیا بەردەوام لە ناو بەرخۆدانی دان."
سوعاد جەختیشی کردەوە: "کە چەندەش هێرشەکان سەخت بن، بەڵام ئیرادەی گەل و شەڕڤانان ناشکێنێت وەک خۆی بە ئامانجی گرتوە، تەنها بەرخۆدان دەتوانێت سەرکەوتن بەدەست بێنێت."