چالاکیەکانی ژنان بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەردەوامە

09:55

سلێمانی – چالاکی ژنان بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەر ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ژنان بەردەوامە و دوێنێش لە شارۆچکەی ڕانیە سمینارێک بەڕێوەچوو.

ئێواره‌ى دوێنێ سێشمە(٢٩-١١-٢٠١٦) له‌ هۆڵى کتێبخانه‌ى گشتى شارۆچکه‌ى رانیه‌، سیمینارێکى هاوبه‌ش به‌ به‌شدارى هه‌ریه‌که‌ له‌ یه‌کێتى ژنانى کوردستان، رێکخراوى ژنانى ئازادى کوردستان، رایه‌ڵه‌ى ئافره‌تانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، ئافره‌تانى ئیسلامى کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ى ئافره‌تانى کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

لە سمینارەکەدا باس لە هۆکارەکانی توندوتیژی لەو دەڤەرە و چۆنێتی بەرەنگاربوونەوەی کرا.

هاوکات ئاماژەش بەوەدرا کە نابێت تەنها ڕۆژێک بۆ بەرەنگاربوونەوەت توندوتیژی دەستنیشان بکرێت.