"ئامانجمان لە فێربوونی زمان، پتەوکردنی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانە"
14:27
عامودێ- ئەکادمیای شه‌هید په‌یمان له شارۆچکەی عامودێ-ی کانتۆنی جزیرە خولێکی په‌رورده‌یی زمانی بۆ 11خوێندکاری عه‌رب کردەوە.
ئه‌كادمیای شه‌هید په‌یمان له شارۆچکەی عامودێ خولێکی پەروەردەیی فێربوونی زمانی کوردی بۆ 11خوێندكاری عه‌رب ده‌ستپێكرد. ئەو ١١ خوێندکارە به ئامانجی ئەوەی لە ئایندەدا پەروەردەی زمان لە خوێندنگاکان بڵێنەوە فێردەکرێن. ئەو خوێندکارانە ڕۆژانە 5 كاتژمێر په‌روه‌رده دەبینن وانه‌كانی هزری و ڕێزمانی كوردی دەخوێنن. سەبارەت بە چۆنێتی ئەم بەڕێوەچوونی خولەکە ڕامیا جنێد خوێندکار و زەکیە عوسمان بۆ ئاژانسەکەمان دوان.
"په‌یمانگای بۆ ئێمه جیهانێكی زانستیه"
ڕامیا لەو بارەیەوە وتی: "پێشتر زمانی كوردیم باش نه‌ده‌زانی بۆیه نه‌م ده‌توانی له گه‌ڵ كوردانی دەرور و پشتم پەیوەندیەکی باشم هەبێت."
ناوبراو ده‌ستنیشانی كرد به ئامانجی به هێزكردنی په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان فێری زمان دەبن بەو شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا: "په‌یمانگا بۆ ئێمه جێگای زانست، فێربوون، ئازادی و دیموكراسیە، هەر بۆیە دەمەوێت فێری زمانی گه‌لانی هه‌رێمه‌كەم ببم."
"زمان هه‌بوونه "
هەر سەبارەت بەو بابەتە زه‌كیه عوسمان، به‌ڕێوبه‌ری په‌یمانگا وتی: "ئامانجمان لە فێركردنی ئەو خوێندکارانە ئەوەیە کە لە ئایندەدا وەک مامۆستا كار بكه‌ن و ده‌رس بڵێنه‌وه به‌زمانی عه‌ربی و كوردی،چونکە هەرێمەکەمان دەوڵەمەندە بە کەلتور و زمانی جیاواز، هەندێکیشیان ڕووبەڕووی لەناو چوون بوونەتەوە یان لە ژێر مەترسی لەناوچووندان. لای ئێمە چونكه زمان هه‌بونه، هەر بۆیە سورین لەسەر پاراستنی زمان و کەلتوری هه‌موو پێكهاته‌كان بەبێ جیاوازی .