لە کۆبانێ یادی شیلان کۆبانێ و هەڤاڵانی بەرز ڕاگیرا
15:32
کۆبانێ – لە کانتۆنی کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان، لە ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی شیلان کۆبانێ و هەڤاڵانی مەراسیمێک بەڕێوەچوو.
به بەشداری كۆمهڵه و ڕێکخراوەکانی مهدهنی، ئهندامانی پارتی یهكێتی دیموكراتی (پەیەدە) ڕێکخراوی كۆنگری ستار ساڵیادی کۆمەڵکوژی شیلان كوبانێ و چوار له هەڤاڵانی بەرز ڕاگیرا.
مەراسیمەکە لە هۆڵی ئەنجومەنی یاسادانان لە کۆبانێ بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ گیانبەختکراوانی ڕێگای ئازادی دەستی پێکرد.
پاشان پەیام و لێدوانی نوێنەرانی لایەنە سیاسی و مەدەنیەکان خوێندرایەوە و تیایدا ئاماژە بە ڕۆڵی تێکۆشانی شیلان کۆبانێ و ئامانجی تیرۆرکردنی خۆی و هەڤاڵانی کرا لەلایەن دەستی ڕەشی خیانەتکارانەوە.
مەراسیمی بیرهێنانەوە بە دروشمەکانی "شەهیدان نامرن" کۆتایی هات.
جێگەی ئاماژەیە، شیلان کۆبانێ فەرماندە و پێشەنگی تێکۆشانی ئازادی و چوار هەڤاڵانی لە ٢٩ی نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠٠٤دا لە شاری موسڵ تیرۆر کران.