"لە دژی سیاسەتی دژە کوردی تورکیا، پێویست بە یەکێتی نەتەوەیی هەیە"
15:47
ناوەندی هەواڵ – هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان رادەگەیەنێت، بۆ بەڕێوەبردن و دیارکردنی بارودۆخی موسڵ پێویستە کوردان یەک دەنگ بن و بۆ ئەمەش پێویستە کۆنفرانسێک ئەنجام بدرێت.
نیلوفەر کۆچ، هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان(کەنەکە) سەبارەت بە دیارکردنی ستاتۆیەکی گونجاو بۆ ئایندەی موسڵ رایگەیاند: "پێویستە کۆنفرانسێک ئەنجام بدرێت." ناوبراو وەبیری هێنایەوە کە لە مانگی ئەیلولدا و لە خەباتێکی هاوبەشی کەنەکەدا باس لە هەڵوێستێکی هەمەلایەنەی کوردان سەبارەت بە بارودۆخی موسڵ خرایەڕوو و هاوکات پێشنیاری بەستنی کۆنفرانسێک لەو بارەیەوە کرابوو."
نیلوفەر جەختیشی کردەوە: "ئێمەش ئەم پێشنیارەمان لە بەرچاو گرت، بۆ ئەو مەبەستەش کۆبونەوەی جیاجیا ڕێک دەخەین و لەم کۆبونەوانەشدا رەخنە و سەرنج لە سەر بابەتەکە لە مێژووناس، مامۆستای زانکۆ و ئەکادمیسیان وەردەگرین، ئەم کۆبونەوانە لە هەموو شارەکانی کوردستان ڕێکدەخەین."
نیلوفەر کۆچ دەستنیشانی کرد: "لە ناو کۆبونەوەکانمان دا پێشنیاری کوردانی سونی، شیعە، شەبەک و ئێزدیش لە بەرچاو دەگرین. ئامانجمان ئەوەیە کە کۆنفرانسێک ببەستین کە پەیوەندی بە بارودۆخی موسڵ و هەڵوێستی نەتەوەییەوە هەبێت."
"کێشەی موسڵ کێشەی گەلان نییە"
نیلوفەر کۆچ، لە بەردەوامی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشدا کە بنەڕەتدا کێشەی موسڵ بە ئامانجی تێکدانی کەلتوری پێکەوە ژیانی گەلان دروستکراوە، وتیشی: "کێشەی موسڵ کێشەی کێشەی پێکەوە ژیانی گەلان نییە، بەڵکو ئەمە پلانی بەریتانیایە بۆ پارچەکردنی گەلان، ئەمە کێشەی گەلان یاخود نێوان کورد-عەرەب نییە.